44 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی گوندی قاڕنێ تێپەڕی

ئەو گوندەی 68 کەسی بەیەکجار کۆمەڵکوژکران

ژووری هەواڵ

نیوەڕۆی رۆژی 2ـی ئەیلوولی 1979، هێزەکانی سوپای پاسداران کە تازە دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکەدا گرتبوو، دایان بەسەر گوندی قاڕنێ کە دەکەوێتە نزیک شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پیر و گەنج و ژن و پیاو و منداڵ و گەورە هەرکەسیان دەستکەوت کوشتیان.

تەنیا لە ماوەی سێ کاتژمێردا 68 کەسی ئەو گوندەیان کوشت و نزیکەی نیو سەدەیە ئەو دۆسییەیە هەر بە کراوەیی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە.