وێنه: سۆشیال میدیا
ئه‌م مانگه به‌ته‌ماى فاسۆلیا مه‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەشەخۆراكی هەشتەمی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابەش دەكرێت، به‌ڵام لە جیاتى فاسۆلیا، نۆك و نیسك دابەش دەكرێت.
له‌وه‌ته‌ى رۆژى 29.8.2023 دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى حه‌وته‌مى ئه‌مساڵ كۆتایی هاتووه، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت دەکرێت و وەزارەتی بازرگانی داوا لە بریکارەکانی خۆراک دەکات ئامادەسازی بکەن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ده‌ڵێت، رەزامەندی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشتیان بۆ هاتووە و سه‌ره‌تا لیست بەسەر بریکارەكان دابەش دەكرێت، دواى ئه‌وه‌ش خۆراک.
نەوزاد شێخ كامیل بۆ 964 ئاشكراى كرد “هۆکاری گۆڕینى فاسۆلیا بۆ ماده‌كانى دیكه، بۆ تێكچوونی لە هەندێك شوێن دەگەڕێتەوە، کە لە بەندەرە ئاوییەکانەوە دێت و زۆرجار چەند فەردەیەک تەڕدەبن و لەبەر زۆریی بڕەکەی و لەناو فەردەی كەپس دایە، تاوەكو نەکرێتەوە نازانرێت خراپ بووە، ئەوکات پێیان دەزاندرێت.”
داواش لە هاوڵاتیان و بریکارەکانی خۆراک ده‌كات،”هەر بەشەخۆراکێک، کە وەریدەگرن، ئەگەر لە ماڵەوەش پێیان زانی تێكچووە، بیگێڕنەوە بۆ بریکارەکە و پێویستە بۆیان بگۆڕن.”
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى خۆراك ده‌ستیكه‌وتووه، بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە برنج و زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر و لەتکەنۆک و نیسک و ئارد.
لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 230 هەزار كەس سوود لەو بەشەخۆراکە دەبینن.