147 کەسن
حاجیانی هەڵەبجە بەرەو مەککە بەڕێکەوتن
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمڕۆ 13.5.2026 کاروانی حاجیانی هەڵەبجە بەرەو فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەڕێکەوتن و لەوێوەشەوە بە رێگەی ئاسمانی دەچنە ماڵی خودا.
ژمارەیان 147 کەسە.
ئینتیها سەعید، یەکێکە لە حاجیان و بۆ 964 قسەی کرد و وتی، چەندین ساڵە چاوەڕێی ئەم رۆژەم، لەگەڵ هاوسەرەکەمدا دەچین و زۆریش ئاسودەم چونکە کچ و کوڕەکانم چونەتە ماڵی خۆیان و ئێمەش خوای گەورە بانگهێشتی ئەو شوێنە پیرۆزەی کردووین.
سەبارەت بە دوعای خێر لە حەجیش وتی، ناسراو و نەناسراو دوعای خێریان بۆ ئەکەم کە مرازی هەموو کەس حاسڵ ببێت و خوا ئاواتی هەموو کەس بهێنێتە دی، و ئەوەی ماڵی نییە خوا ماڵی بە قسمەت بکات و ئەوەشی هاوسەرگیری نەکردووە خوا بۆی ئاسان بکات و هاوسەری باش بە قسمەتی هەموو کەس بکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا