دۆناڵد ترەمپ

کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرژەوەندی چینە

توانا نەقی

لەکاتی گەڕانەوەی لە چین و لەناو فڕۆکەکەیەوە سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژنامەنوسان قسەوباسی لەبارەی سەردانەکەیی و ئێرانەوە کرد و دەڵێت ئێران نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆم.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی چین بە ئاشکرا ئەوەی وتووە کە ئێران ناتوانێت ببتە خاوەن چەکی ئەتۆم و کردنەوەی هورمزیش لە بەرژەوندی چینە.

ئەمە بەشێکە لە قسەکانی دۆناڵد ترەم:

– لە بەرژەوەندی چینە کە گەرووی هورمز بکرێتەوە.
– تەنیا بە دوو رۆژ دەتوانن وێستگەکانی کارەبای ئێران لە ناو ببەن
– لە 85٪ـی پیشەسازی موشەکی ئێرانیان لە ناو بردووە.
– توانای سەربازی ئێرانمان لە نەوبردووە و لە سەفی یەکەمەوە تا سێیەمی فەرماندەکانیانمان کوشتووە.
– دڵنیام ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت رێگە نادەین ئەوە رووبدات.
– سەرۆکی چین بە ئاشکرا وتی ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم
– ئەگەر ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ بەرنامە ئەتۆمیەکەی رابگرێت بەڵام بە پابەندبونێکی راستەقینە ئەوە پێم باشە و ئیزعاج نابم.