بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی دەروازە لە رانیە قیرتاو دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

بە دوو پڕۆژە بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی دەروازە لە شاری رانیە قیرتاو دەکرێن.

هەردوو پڕۆژەکە زیاتر لە 400 ملیۆن دیناریان لەسەر بوودجەی شارەوانی بۆ تەرخانکراوە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانی رانیە بە 964ـی وت، “ئێستا پڕۆژەیەکیان لە جێبەجێکردندایە و پڕۆژەی دووەمیش بەم زووانە دەستبەکارکردن دەکات”.

وتیشی، “گەڕەکەکانی رانیە بێ خزمەتگوزارین و ئێمەش بەهۆی نەبوونی بوودجەوە ناتوانین وەک پێویست پڕۆژە بە ئەنجام بگەیەنین”.