دیمه‌نێكی قه‌ڵاى نزاركێ له دهۆك ... وێنه: 964+
سبه‌ى بڕیارى بهمۆزهخانهكردنى سه‌ربازگه‌یه‌كى كۆنى دهۆك ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بریاره سبه‌ى له ساڵیادى پرۆسه‌ى ئه‌نفالى بادینان، پارێزگارى دهۆك بڕیاری به مۆزهخانهكردنى سه‌ربازگه‌ى قه‌ڵاى دهۆكى سه‌رده‌مى رژێمى پێشووى به‌عس بدات.
سه‌ربازگه‌ى قه‌ڵاى دهۆك كه به قه‌ڵاى نزاركێ ناسراوه، ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و شاره و له‌كاتى پڕۆسه‌ى ئه‌نفالدا به‌شێكی خه‌ڵكى ئهنفالكراوى بادینانى لێ زیندانى و ئه‌شكه‌نجه درابوون.
35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قۆناغى هه‌شته‌مى ئه‌نفال له بادینان ده‌ستیپێكرد، كه دواقۆناغى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال بوو، ماوه‌ى 16 رۆژى خایاند و ناوچەكانی ئامێدی و زاخۆ و ئەتروش و ئیمنكی و باتوفە و دێرەسورو كانی ماسی و شێخان لەگەڵ ناوچەی كوردنشینەكانی دەشتی نەینەواى گرته‌وه كه زیاتر لە 70 گوند بەر ھێرشی كیمیاوی كەوتن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى دهۆك، ساڵى 2012 كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بكرێته مۆزه‌خانه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى وه‌ستێندراوه.
حه‌سه‌ن فه‌تاح، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به 964ـى وت، بڕیاره سبه‌ى له ساڵیادى ئه‌و بۆنه‌یه بڕیارى بهمۆزهخانهكردنى ئه‌و قه‌ڵایه له‌لایه‌ن پارێزگارى دهۆكه‌وه بدرێت.
وتیشی “هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه كراوه و بودجه‌ى تایبه‌تیش له به‌شی په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان بۆ دیاری ده‌كرێت”.
ئه‌و، بڕى بودجه‌ى ته‌رخانكراوى بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه باس نه‌كرد، به‌ڵام وتى، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، دیزانی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ قه‌ڵاى نزاركێ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى ئه‌و شاره به‌ناوى گۆهدار سه‌ڵاحه‌دین ئاماده‌كراوه و ئه‌ویش سوودى له دیزاینى مۆزه‌خانه بهناوبهناگهكانى دونیا وه‌رگرتووه.
به‌قسه‌ى رۆشنبیریی و هونه‌رى دهۆك، چه‌ندین هۆڵى جیاجیا و شوێنی تایبه‌ت به یاده‌وه‌رى ئه‌نفالكراوه‌كان و پارك و سه‌وزایی، له‌ناو ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه دروستده‌كرێت.