خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی 12 بڵاوکرایەوە – وێنە؛ ئەرشیف
رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی 12 بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکرایەوە کە رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ خولی دووەم بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکە تاقیکردەوەکان لە رۆژی سێشەممە 11.8.2026 دەستپێدەکەن و رۆژی پێنجشەممە 27.8.2026 کۆتاییان دێت.
وێنەیەکی خشتەکە لە خوارەوە دانراوە؛