خانمە کاسبکارێکی سلێمانی؛
شەش ساڵە لەسەر شەقام لەفە دەفرۆشێت؛ ئاو بە خۆڕایی دەداتە کڕیارەکانی
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
قەندیل عوسمان خانمێکی کاسبکاری سلێمانییە ماوەی شەش ساڵە لەسەر شەقامێکی گشتی ئەو شارە لەرێگەی فرۆشتنی لەفەوە کەسابەتی خۆی دەکات، دەڵێت؛ “ئەوەی دەیکەم بۆ بژێوی خۆم و دایکم و لەسەرووی ئەوانەش بۆ بەخشینە”.
بەلای ئەو بەخشین لەکار و کەسابەتدا گرنگە، دەڵێت “چەندەی ببەخشی خودای گەورە هێندەی دیکە رزق و رۆزیت بۆ دەهێنێت”، بەنیازیشە کارەکەی لەوە گەورەتر بکات کە ئێستا هەیەتی چونکە لەو ماوەیەی کاردەکات کڕیارێکی زۆری لەخۆی کۆکردووەتەوە.
قەندیل بە 964 ی وت “ژینگەپارێزان و هەموو ئەوانەی دەستکورت و هەژارن، رووم تێبکەن بۆ خواردن بەبێ بەرامبەر خواردنیان پێدەدەم”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن