سێ کارمەندنی بەرگری شارستانی برینداربوون

ئاگرەکەی گوندی گریانە لە پارێزگای هەڵەبجە سەریهەڵداوەتەوە

شۆڕش قادری

ئاگرەکەی گوندی گریانە لە پارێزگای هەڵەبجە سەریهەڵداوەتەوە و سێ کارمەندی بەرگری شارستانیش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری گوندی گریانە لە دوێنێ شەودا، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە و کەوتنەخوارەوەی پشکۆ، ئاگرەکە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە و ئێستا بەرەو گوندی هاوارە کۆن تەشەنەی سەندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختی و هەڵدێری شوێنەکە، سێ کارمەندی بەرگری شارستانی لە کاتی ئەرکەکانیاندا برینداربوون، برینەکانیان سەخت نییە و باریتەندروستییان

جێگیرە.

هەر ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕرووداوەکەن و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.