هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر بەرژوەندییەکانی یەکتر فراوانتر دەبێ
قسەی حکومەتی ئێرانە
“بەهۆی هێرشی ئەمریکاوە زیاتر لە 30 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون“
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە، زیاتر لە 30 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، ئەمە داتای حکومەتی ئێرانە و سوپای پاسدارانیش راگەیەندراوی هەیە.
فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێ، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان، حکومەت بە هەموو توانایەوە لە پاڵ خەڵکدا دەوەستێت.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا، بنکە و دامەزراوەکانی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نیشتمانی (NSI)، لەگەڵ کۆگایەکی گەورەی کەرەستەی سەربازی و پارچەی یەدەگ و کۆگایەکی سووتەمەنی سەر بەو کەشتیگەلە وێران کراون.