لە رانیە

دوو بڕا شەڕیان بوو لە نێوانیاندا ژنێک کوژرا

شۆڕش قادری

لە رانیە دوو بڕا شەڕیان بوو و بە تاپەڕ تەقەیان لە یەکتر کرد، لە نێوانیاندا ژنی یەکێک لە براکان پێوەبوو و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15.7.2026 تەرمی ئافرەتێک بەناوی (أ، ڕ، ع) کە ژنی ماڵەوە بووە گەیەنراوەتە پزیشکی دادی رانیە، ژنەکە تەمەنی 26 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی قەڵاتی رانیە بووە.

دواتر دەرکەوتووە، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە هاوسەری ئەو ژنە لەگەڵ برایەکی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێی بووە، یەکێک لەبراکان بەچەکی تاپڕ تەقەی لەوەی دیکە کردووە، لە ئەنجامدا ژنی براکەی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەم زانیاریانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە.

تەرمی ئەو ژنە دوای توێکاری لە پزیشکی دادی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.