دادگای‌ كه‌ركوك ژنێکی لە تاسڵوجە دەستگیر کرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ناوی داواکراوێکی داوە بە پۆلیسی سلێمانی، ئەوانیش ئەمڕۆ لە تاسڵوجە تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.8.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژنێک له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌ ژنەکەیان دۆزییەوە و دەستگیریان کرد.

ژنەکە تەمەنی 41 ساڵە و بڕیارە لە پاش لێکۆڵینەوە رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، ژنەکە بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.