بە کارتی ژمارە 8

لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە 38 بەنزینخانەی پارێزگای هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ژمارە 8 دابەش دەکرێت.

سەرەی دوورودرێژی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بەنرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکەن.

بەنزینەکە بە کارتی سووتەمەنی ئەلیکترۆنی ژمارە 8 وەردەگیرێت و وەک هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێت.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە؛

لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت