کەشەوهەوای ئەم دوو رۆژە

پاییزە و ئیدی بە رۆژ گەرم و شەوان فێنک دەبێ

شۆڕش قادری

پاییزە و ئیدی بە رۆژ گەرم و شەوان فێنک دەبێ، ئەمڕۆ گەرماکە کەمێک بەتین دەبێ، بەڵام سبەی جەوەکە خۆش و هێدی دەبێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 26.9.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڵام بۆ سبەی یەکشەممە جەوەکە کەمێک فێنکتر دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما کە وەک هەمیشە لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، دەگاتە 41 پلە و شوێنەکانی دیکەی کوردستان لە خانەی سییەکاندا دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی