لۆگۆی سیستمی بانکیی هەژماری من
لە بانکەکان
تیمی هەژماری من: کۆدی UPN هەڵەبوو بچن چاکی بکەن
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی نوسراوێک کە بۆ بانکەکان نێردراوە، تیمی هەژماری من دەیەوێ، ئەو وارس و میراتگرانەی شەهیدان كە كێشەیان لە كۆدی “UPN”دا هەیە، بەزووی گرفتەکانیان چارەسەر بکەن.
وەک تیمی هەژماری من لەو ئاگادارییەدا باسی کردووە، گرفتەکە دەبێتە هۆی راگرتنی موچەکانیان.
ئاگادارییەكە دەڵێ، بەشێک لە وارسەکان پێشتر فۆڕمی “هەژماری من”یان پڕکردووەتەوە، بەهۆی کێشە لە ژمارەی کەسیی بێهاوتاکانیان “UPN”، لەلایەن “هەژماری من”ەوە فۆڕمەکانیان پووچەڵ کراوەتەوە.
وەک تمی هەژماری من باسی کردووە، ئەو میراتگرانەی شەهیدان دەبێت خۆیان لە بانک ئامادە بن و کارتی نیشمانی، ناسنامەی شەهیدان، کارتی زانیاری، وێنەی مامەڵە، لەگەڵ خۆیان ببەن و لەلای بانکەکان هەڵەکان راست بکەنەوە.