ساڵی 2024 دۆزراونەتەوە

رووفاتی 153 ئەنفالکراو دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ رووفاتی 153 ئەنفالکراو دەگەڕێندرێنەوە کوردستان کە ساڵی 2024 لە سەماوە دۆزراونەتەوە.

فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، بڵاویکردۆتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە 26.9.2026 رووفاتی 153 ئەنفالکراو دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەم رووفاتانە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی تەلشێخیە لە پارێزگای سەماوە لە مانگی 12ـی 2024 دەرهێنراونەتەوە، کە دووەمین گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانە لە ناوچەی تەلشێخیە.

فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان چەند وێنەیەکی رووفاتەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بە ئاڵای عێراق داپۆشراون.