دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە کوردستانەوە تا عێراق و جیهان؛ ململانێی ئێران و ئەمریکا

پەری ساڵح

لە کوردستانەوە تا عێراق و جیهان و ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا، کورت و پوخت پێتان دەڵێین، لە دوێنێ شەوەوە تا ئەم بەیانییە چی روویداوە؛

📌پاش گیان لەدەستدانی یارای تەمەن 10 ساڵان کچە قوتابیەکەی سلێمانی لە رۆژانی رابردوو، بە نووسراوێک سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە بەدواداچوون لە سەلامەتی بینای قوتابخانەکان بکەن و دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردەی سلێمانی لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە

📌دوای ژەهراویبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی خواردنی سەر عارەبانە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، هەموو کۆشک و عارەبانچییەکان لابران و تەندروستیش رێکاری تازەی گرتەبەر، بەڕێوبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، “بۆ لەمەودوا هەر کەسێک بیەوێ لەسەر کۆشک و عارەبانە خواردن بفرۆشێ، دەبێ کارتی تەندروستی هەبێت، ئەگەرنا مەجالی ئیشکردنیان پێ نادرێت”

📌عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پێشکەشکردنی وتاری عێراق لە خولی 81ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجامدانی کۆمەڵێک دیداری گرنگ، ئەم بەیانیە گەڕایەوە بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئاست بەرزی ئەنجامدا.

📌عەلی زەیدی: عێراق یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و داوا لە جیهان دەکەین لەگەڵ عێراق وەبەرهێنان بکەن، چونکە خاوەنی سەرچاوە و بازاڕ و شوێنێکە بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی نوێ.

📌عەلی زەیدی: حکومەتەکەمان بەرنامەیەکی گەورەی هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان.

📌عەلی زەیدی: لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق، پەیوەندیمان لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکانمان لە قۆناغی هاوکاری سەربازییەوە دەگوازینەوە بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان.

📌عەلی زەیدی: بە رێگای گەشەپێدانی ئابووری، رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستیتەوە، کە لە بەندەری گراند فاوەوە دەست پێدەکات بۆ تورکیا و ئەوروپا .

📌هێڵی فڕۆکەوانی ئێران رایگەیاند، دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی فڕۆکەکانیان، داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە، لەمڕۆوە فرۆشتنی تکتی گەشتی ئاسمانیی بۆ عێراق تا کاتێکی نادیار رابگرن.

📌کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف رەخنە لە بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگاکە بەڕووی فڕۆکە ئێرانییەکاندا دەگرێت و دەڵێت، ئەو بڕیارە کۆمەڵێک پرسیار دروست دەکات و چۆن دەبێت فڕۆکەخانەی نەجەف کە مەزارگەی یەکەم ئیمامی شیعەکانی لێیە، بەڕووی گەورەترین وڵاتی شیعەی جیهاندا دابخرێت

📌لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەگەرموگوڕیەوە دەچێت بۆ لای فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە و تەوقەی لەگەڵ دەکات، بەڵام فەیسەڵ بن فەرحان گەرموگوڕ نییە، لەم لینکەوە بینەری بن.

📌 عێراقچی: تاران پلانێکی حەوت رۆژە پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بێگومان دەتوانێت ئەم پلانە قبوڵ بکات و لە کۆتاییدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە.

📌وەزارەتی بەرگریی سعوودیە: رێگری لە دوو درۆن و موشەکێکی بالیستیک کرا کە لەلایەن حو*سییە*کانەوە بەرەو ناوچەی ریاز و خەمیس ئاڕاستە کرابوون.

📌وڵ ستریت جۆرناڵ: هەڵوێستەکانی ترەمپ گومانی لە ئێران هەیە و رەنگە لەگەڵ بەردەوامیی جەنگ و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگۆڕێت، بێگومان واشنتن و تاران هێشتا لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە گفتوگۆدان، تارانیشمان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەمریکا نییەتی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی نییە.

📌وەزیری دەرەوەی بەحرەین: داوای جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەکەین سەبارەت بە ئازادیی کەشتیوانی لە رێڕەوە ئاوییەکاندا، بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو و ئوردن رووبەڕووی پەلاماری بێ پاساوی ئێران بوونەتەوە.

📌وەزیری دەرەوەی ئوردن: هیچ جێگرەوەیەک بۆ پلانی ترەمپ نییە بۆ کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی لە غە*ززە.

📌سەرۆک وەزیرانی میسڕ: ئاسایشی ئاوی بۆ میسڕ پرسی بوون و مانەوەیە و سازشی لەسەر ناکرێت، بێگومان هەڕەشەکردن لە کەشتیوانیی دەریایی رەت دەکەینەوە و داوای رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی دەکەین.

📌سەرۆک وەزیرانی میسڕ: کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان لە غەز*زە و کەرتی رۆژئاوا قبوڵکراو نییە،