لە پاریس

زەیدی و ماکرۆن یەک دەبینن؛ واژۆی گرێبەست و تاوتوێکردنی دۆخەکە

ئەحمەد مستەفا

كۆشكی سەرۆکایەتی فەڕەنسا “ئیلیزێ”، ئەو پرسە سەرەكیانەی راگەیاند، كە لە نێوان عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە سەردانە پێشبینیكراوەكەی بۆ پاریس سبەی یەكشەممە تاوتوێ دەكرێ.

ئیلیزێ دەڵێ، سبەی یەكشەممە 13.9.2026، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یەكەم سەردانیدا بۆ ئەوروپا سەردانی فەرەنسا دەكات، بە ئامانجی پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

ماكرۆن و زەیدی تاوتوێی هاوكارییەكان دەكەن لە كەرتە ئەولەویەتەكانی وەك وزە، گواستنەوە، ژێرخانی، ئاو، و تەندروستی، هەروەها بەرزكردنەوەی هاوكاری لە بوارەكانی ئاسایش و بەرگریدا، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت گرێبەست واژۆ بكەن، كە هێشتا وردەكارییەكانی ئاشكرا نەكراوە.

ماكرۆن و زەیدی باس لە كاردانەوەكانی ناسەقامگیری ناوچەكە دەكەن لەسەر بازرگانی و دابینكردنی وزە، بەتایبەتی هەناردەكردنی نەوتی عێراق، ئیلیزێ نوسیوویەەتی، كاردەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی ئەم هەناردەكردنانە بۆ یارمەتیدانی كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر بازاڕەكانی وزە، پاڵپشتیكردنی ئابووریمان، و پاراستنی بەردەوامی هێزی كڕینی گەلی فەرەنسا.