18 ملیاری دیکە بەسەر جوتیارانی هەولێر دابەشکرا

964+

فەرمان سادق

دەستکراوە بە دابەشکردنی بڕێکی دیکە پارەی گەنمی جوتیاران و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریش دەڵێت، هیچ وادەیەک دەستنیشان نەکراوە بۆ دابەشکردنی پارەی دیکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.8.2023، لە سایلۆی هەولێر دەستکراوە بە دابەشکردنی 18 ملیار دیناری دیکە لە شایستەی دارایی جوتیاران.

ئەو بڕە پارەیەی هاتووە، پارەی 701 جوتیارە و دەستکراوە بە دابەشکردنی، پێشتریش 697 جوتیار پارەی گەنمەکەیان وەرگرتووە کە کۆی گشتی ئەو جوتیارانەی لە هەولێر پارەی گەنمیان وەرگرتووە ژمارەیان گەیشتووەتە هەزار و 408 جوتیار.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە 964ـی وت، دەستمان کردووە بە دابەشکردنی بڕێکی دیکەی شایستەی گەنمی جوتیاران کە 18 ملیار دینارە.

بۆ ئەمساڵ، لە سنووری پارێزگای هەولێر چوار هەزار و 342 جوتیار گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و کۆی پارەکەشی کە پێویستە بدرێت بە جوتیاران 119 ملیۆن و 186 هەزار و 681 هەزار دینارە.