نۆژهن دهكرێتهوه
هیچ بارهەڵگرێک بۆی نییە بە رێگای تەکیەدا بڕوات
عهزیز عهبدوڵا
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگای ناحیەی تەکیە و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ تیمەکانی رێگاوبان، قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە رێگاکەدا بڕوات و بێتەوە ناو سەنتەری ناحیەی تەکیە.
ئاراز عومەر بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی تەکیە، بە 964ی وت، ماوەی دوو هەفتە دەبێت شەقامەکە بە درێژایی سێ تا چوار کیلۆمەتر لە ناو سەنتەری ناحیەی تەکیە هەڵکەندراوە و ئامادەکراوە بۆ نۆژەنکردەوە.
وتیشی، لەمڕۆوە دەستکراوە قیرکردنی رێگاکە، لە چێشتخانەی عەلی تا یۆتێرنی دووەمی ناو سەنتهری ناحیەکەم، لەهەمان شوێنەوە رێگای سلێمانی کەرکوک دەبێتە یەک ئاڕاستە بە رووی شۆفێراندا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەرامبەر بەربەستکرنی رێگای ئاغجەلەر تەکیە رێگای جێگیرەوە ئاغجەلەر – کانی شەیتانیان کردووەتەوە.
نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بە تەواوی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و نابێت تا 24 كاتژمێری دیکە هیچ ئۆتۆمبێلێک بە رێگاکەدا هاتوچۆ بکات.
بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی تەکیە، لە رێگای 964وە داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، تا تیمەکانیان بتوانن ئاسانکاری تەواویان بۆ بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا