سەگی بێلانەی سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە دەبرێنە هەولێر
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگای هەولێر سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگاکەی ئاگادار کردووەتەوە، سەگە بێلانەکان کۆبکەنەوە و بۆ هەولێر بیانگوێزنەوە.
بڕیارەکە بە جۆرێکە لە هەر قەزا و ناحیەیەک، کارەکە لە رێگەی لیژنەیەکەوە بەڕێوە دەچێت.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە دوای تەواوبوونی شێڵتەری سەگە بێلانەکانە لە هەولێر جێبەچی دەکرێت.
وتیشی، “سەگی بێلانە لە هەموو شوێنێک زۆر بووە و بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانیشیان کۆکردنەوەیان و چاودێریکردنیان لە شێڵتەرێکدا کارێکی باشە”.
شێڵتەری سەگی بێلانە ماوەیەکی کەمە لە شاری هەولێر لەسەر 20 دۆنم زەوی بە گوژمەی 445 ملیۆن دینار دروست کراوە.