چەند باخێک ژێرئاوکەوتوون

لە دهۆک لافاو زیانی زۆری بە رێگاوبان و کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە

964+

سیداد حەبیب – دهۆک

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی لە دوو رۆژی رابردوودا پارێزگای دهۆکی گرتەوە، زیانێکی زۆر بەر چەند شوێنێک کەوتووە، لە گەڕەکی حەی شورتەی خواروو رێگای سەرەکی بەتەواوی تێکچووە و مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی دانیشتووان دروستکردووە.

حازم ساڵح یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە بە 964ـی وت، “ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی باران، رێگای گەڕەکەکەمان تێکدەچێت، بەهۆی داڕمانی زەوییەوە رێگاکە زۆر تەسک بووەتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانمان دروست بووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان دێن و تەنیا بە گڵ و خۆڵ شوێنەکە پڕ دەکەنەوە، بەڵام دووبارە تێکدەچێتەوە، بۆیە داوا دەکەن چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ڕێگاکە بکرێت تاوەکو زیانی زیاتری لێ نەکەوێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، باران و لافاو زیانی گەورەی بە جوتیارانی ناوچەکە گەیاندووە و بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی ئەمساڵیان لەناوچووە.

سەعدی عەبدوڵا کە ماوەی 16 ساڵە خەریکی کاری کشتوکاڵییە، بە 964ـی وت، “بەهۆی بارانەکەی ئەم دواییانەوە زیانێکی زۆرم بەرکەوتووە کە بە زیاتر لە چوار هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.”

ئەو جوتیارە باسی لەوەش کرد، تەنیا لەمساڵدا 60 بنەهەنجیر، 12 بنە قەیسی و 10 بنە هەڵوژەی لەناوچوون، بۆیە داوا دەکات رێگەچارەیەک بۆ ئەم رووبارە بدۆزرێتەوە کە بەتەنیشت زەوییەکەیدا دەڕوات و بەهۆیەوە باخ و باخاتی ژێرئاو کەوتووە.

باران و تەڕوتووشی ئەمساڵ زیانی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و رێگاوبان لە دهۆک گەیاندووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاو چووەناو دوکانەکەی و زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار زیانی ...

ئاو چووەناو دوکانەکەی و زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار زیانی بەرکەوت

مانگی سوور پارەی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆی دابەشکرد

مانگی سوور پارەی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆی دابەشکرد