"دەبێت ئێران تەلەفۆن بکات"

دۆناڵد ترەمپ:بە شاندى خۆمانم وت چیتر پێویست ناکات گەشتى پاکستان بکەن

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ بە لێدوانێکى رۆژنامەوانى هەموو شتەکانى گەڕانەوە خاڵى سفر و بە شاندى وڵاتەکەى وتووەى،”چیتر پێویست ناکات گەشتێکى 18 کاتژمێر بۆ پاکستان بکەن”.

ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، دانوستانکارانی ئەمریکا، چیتر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران گەشت بۆ پاکستان ناکەن.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە پێویست ناکات شاندەکەی ئەمریکا گەشتێکی 18 کاتژمێری بکەن بۆ پاکستان، لە کاتێکدا لە ململانێی نێوان واشنتن و تاراندا، ئەمریکا سەرجەم کارتەکانی فشار و دانوستانی بەدەستەوەیە.

وتوشییەتى،” ئێرانییەکان دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێت پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکەن”.

بەپێى هەواڵى فۆکس نیوز، لە کاتێکدا تیمى ئەمریکا سەرقاڵى رۆشتن بوون بۆ پاکستان، ترەمپ پێى وتوون،”‘نەخێر، ئێوە گەشتێکی 18 کاتژمێری ناکەن بۆ ئەوەی بچنە ئەوێ. ئێمە هەموو کارتەکانمان بەدەستەوەیە. ئەوان هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن، بەڵام ئێوە چیتر گەشتی 18 کاتژمێری ناکەن تەنیا بۆ ئەوەی دابنیشن و قسە لەسەر هیچ بکەن’.”

لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە رۆژی شەممەدا، ئیسلام ئابادی پایتەختی ئەو وڵاتەی جێهێشتووە.

ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و ئێرانیش وەڵامی دەداتە...

ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و ئێرانیش وەڵامی دەداتەوە