"بەشێکە لە ستراتیژی لۆبیکردن بۆ کورد"

لە نێو بینای فەرمی حکومەتی خۆجێی لەندەن یادی جینۆساید و کارەساتەکانی هەڵەبجە کرایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

لە نێو بینای فەرمی حکومەتی خۆجێی لەندەن لامبس، یادی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کورد و کارەساتەکانی هەڵەبجە و ئەنفال کرایەوە، دەوترێت ئەم چالاکیانە بەشێکن لە ستراتیژی لۆبیکردن بۆ کورد لەناوەندە جیهانییەکاندا.

سەرباز بەرزنجی، کەسایەتی دیاری کورد لە وڵاتی بەرتانیا بڵاویکردووەتەوە، ئەم مەراسیمە، وەک بەشێکە لە ستراتیژی لۆبیکردن بۆ چەسپاندنی مافە سیاسی و مرۆییەکانی گەلی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان ئەنجامدرا، چالاکییەکەش لەژێر سێبەری مۆنۆمێنتی ئاشتی هەڵەبجە و ئەنفالدا بەڕێوەچوو.

ئەو مۆنۆمێنتەی باست دەکات، لە ماوەی رابردوودا بە یاسا لە بینایەکی فەرمی حکومەتی بەریتانیا جێگیری کراوە وەکو سیمبولێکی مێژوویی بۆ قوربانیانی جینۆسایدی کورد.

سەرباز دەڵێت “لە رێگەی ئەم دەروازە سیاسییانەوە، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی رەوایەتی تەواو بۆ تێکۆشانی گەلەکەمان لەپێناو ئازادی و سەقامگیریدا و سوورین لەسەر گەیاندنی داوا رەواکانی کورد بە ناوەندە سیاسییەکانی بەریتانیا”.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، رزگاربوویەکی کارەساتی هەڵەبجە وەک شایەتحاڵێکی زیندوو، چیرۆکی ژیانی خۆی و رەهەندە تراژیدییەکانی ئەو مەرگەساتەی بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە.

سەرباز بەرزنجی، رۆژی 28.4.2023 وەك سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس لە بەریتانیا دەستبەكاربوو، ئەمە یەكەمجار بوو كوردێك بگاتە ئەو پۆستە و لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونیشیدا، نوێنەری چارلسی سێیەم و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەبوون.

70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی بەریتانیا داوای پ...

70 په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لۆردانی بەریتانیا داوای پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ده‌كه‌ن