بازاڕی کۆنی زاخۆ. وێنە:964
ژنانی خاوەنكارى زاخۆ له كرێی سێ مانگى دوکانهكانيان دهبهخشرێن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
گەشتوگوزاری زاخۆ کرێی سێ مانگی 10 ژنی خاوەن دوکانەکانی بازاڕی کۆنی زاخۆ دەدات.
بازاڕی کۆنی زاخۆ، ئەوەی پێش چەند روژێک بەرووی خەڵک و گەشتیاران کرابوو، زیاتر لە 150 دوکانى تێدایە و 10 لەو دوکانانە ئێستا خاوەنەکانیان ژنن و کاری تایبەت بەخۆیان دەکەن.
زۆربەی ئەو ژنانە کاری دەستی دەکەن، بهرگدرووى و خوارنگەش لەو بازاڕ و بەرێوەدەبەن. گەشتوگوزاری زاخۆ کرێی سێ مانگی دوکانەکانیان دەدات تا ئەوکاتەی ئەوان بتوانن پێگەی خۆیان لەناو بازاڕ بسەلمێنن دواتر لەداهات و کاری خۆیان کرێ دەدەن.
چیا ئەمین، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە 964ـى راگەیاند، دهیانهوێت هاوکاری ئەو دەستپێشخەریە بکەن کە ئەو ژنانە ئەنجامیانداوه، چونكه دهڵێت “ئەوان هەنگاوێکی باشیان نا و بازاری زاخۆش بەهەبوونی ئەوان جوانییەکی تری پەیداکردووە”.
وتیشی “سێ مانگ کرێی دوکانی ئەو ژنانە لەلایەن ئێمەوە دراوە و دواتر ئەوان دەتوانن هەبوونی خۆیان بسەلمێنن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان و کرێی دوکانی خۆیان بدەن”.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە زاخۆ تەنها 11 ژن خاوەن دوکانن، 10 ژن لەبازاری کۆنی زاخۆن و یەکێکی تر لەناو سەنتەری بازاڕی زاخۆیە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن