964 زانیاری نوێ لەسەر رووداوەکەی بەردەم گوندی لوبنانی ئاشکرا دەکات
964+
شۆڕش هەرکی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18.8.2023، ئۆتۆمبێلێک خۆی لە دوو ژن دەدات و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دووەمیشیان بریندارە.
رووداوەکە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە، تەرمی ژنە مردووەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
شوفێری ئەو تاکسیەی کە یەکێک لەو دوو ژنەی بردووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکەم بینی کە خۆی پێداکێشان و نزیکەی 50 مەترێک فڕێی دان و بۆشیان نەوەستا و یەکسەر رۆیشت.
وتیشی “من ژنێکیانم برد بۆ فریاکەوتنی رۆژئاوا، هەردوو ژنەکە فارسن و خەڵکی ئێرانن، لەوێ پزیشکەکان وتیان گیانی لەدەستداوە”.
964ـی وت، رووداوەکە لە بەردەم گوندی لوبنانی روویداوە و شوفێرەکەش نەوەستاوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق