بزانە عەیار 21 بە چەندە؟

زێڕ گرانتر بوو؛ هەر مسقاڵێک سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر

شۆڕش قادری

دوو رۆژە نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و ئەمڕۆش هەر مسقاڵێک سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 103 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 154 هەزار و 400 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 900 هەزار دیناری رێک مامەڵەی پێوە دەکرێت لەکاتێکدا دوێنێ بە 897 هەزار دینار بوو.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 943 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 900 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 772 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 600 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 515 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 386 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.