لە رۆژى دووشەممەى داهاتووەوە
ئاگادارییەک بۆسەرجەم رێکخراوەکان؛ بڕۆن راپۆرتى دارایى ببەنە فەرمانگەى رێکخراوەکان
964+
وریا فەتاح
فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، ئاگادارى سەرجەم رێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەیان دەکات کە لە رۆژى دووشەممەى داهاتووەوە، راپۆرتى ساڵانەى داراییان پێشکەش بکەن.
لە ئاگادارییەکەدا، سەرجەم رێکخراوە (کوردستانی، عێراقی، بیانی، تۆڕ)ـەکان ئاگادار کراوەتەوە کە فەرمانگەکەیان لە رۆژى 10.8.2026ـەوە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی راپۆرتی ساڵانەی دارایی سەرجەم رێکخراوەکان.
روونیشکراوەتەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا میکانیزمی تەواوی شوێن و چۆنیەتی وەرگرتنی راپۆرتەکان بڵاودەکەنەوە.