دیمه‌نى هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه كه پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووهوه ..
رفێنهرانى كچه‌كه‌ى راپه‌ڕین ده‌ستگیر كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران، كە كچێكیان رفاندبوو.
ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ى ده‌ستگیركراون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19 تاوه‌كو 24 ساڵیدایه.
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیارنەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن.
بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ده‌كرێت.
ده‌شڵێت “دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بە بڕیاری دادوەر كچەكە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە”.