"هەستی کوردانەت پێدەبەخشێت"

لە فەرشە دڕاوەکان تابلۆی هونەری دروست دەکات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەناو پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر فێستیڤاڵی بازاڕی هاوینە بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین کاری دەستی جۆراوجۆر نمایش دەکرێن.

هونەرمەندێک بەناوی کاوان کەریمی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە کە لە فەرشە دڕاوەکان تابلۆی رەنگاوڕەنگ دروست دەکات، ئەو بە 964ـی وت، “تابلۆکانم هەرزانن، شتێکی جوان و کوردی و کەلتوورین و بە سەیرکردنیان هەستێکی کوردانەت پێدەبەخشن”.

کەریمی وەک کارێکی هونەری لە تابلۆکانی دەڕوانێت و لەو رێیەشەوە بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری