دۆلار دوو هەزاری لێبووەوە

964+

فەرمان سادق

بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار دینار دابەزیوە و بانکی ناوەندیش بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 11 ملیۆنی کەمتر خستە بازاڕەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێستا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، 152,250 دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای دۆلار بۆ خوار 152 هەزار دابەزی، بەڵام لەگەڵ کەم خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی، بۆ سەرووی 152 هەزار دینار هەڵکشایەوە.

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 210 ملیۆن و 405 هەزار و 522 دۆلاری فرۆشتووە و لەم بڕەدا 36 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی 210 ملیۆن و 468 هەزار و 26 دۆلاری فرۆشتبوو، لەم بڕەدا 47 ملیۆن و 230 دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و 163 ملیۆن و 238 هەزار و 26 دۆلاریشی بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.