زیاتر لە تۆنێک کەشک سووتێندرا
964+
پێشەوا محەمەد
لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ زیاتر لە یەک تۆن کەشکی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا و تەلەفکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە مەرزی شوشمێ لە سنوری ناحیەی بیارە لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی ئاسایشی مەرزەوە دەستگیراوە بەسەر بڕی یەک تۆن و 70 کیلۆ کەشکی خراپبوودا.
کەشکە خراپبووەکە شیاو نەبووە بۆ خواردن و تەلەف کراو سوتێندرا.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕە زۆرە کەشکە لە ئێرانەوە هاتووە و بە پێی مواسەفاتی عێراقی نەبووە و لە ژێر پشکینین دەرنەچووە، بۆیە دەستیان بەسەردا گرتووە.
وتیشی، لە ئێستادا تەواوی لیژنەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ چاودێری ئەو کاڵاو شمەکانەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و هەر کەرەستەیەک بە تایبەت خواردەمەنی شیاو نەبێت رێگە نادەنن داخڵ ببێت.
کەشک لە خانەوادەەی دۆینە و ترخێنە و زۆر بەرگهەمی تری سپیاییە کە لە دۆ و بەرهەمی سپیایی ئاژەڵ دروستدەکرێت و زیاتر بۆ خواردنی بەیانیان بەکاردەهێنرێت.