بانکی ناوەندی دۆلاریان پێدەدات

کۆمپانیا راگیراوەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی سەردەمی داعش کارا دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو کۆمپانیایانەی بەهۆی هاتنی داعشەوە لە ساڵی 2014ـەوە لە عێراق راگیرابوون کارا دەکرێنەوە و بانکی ناوەندی دۆلاریان پێدەدات.

ئەو کۆمپانیایانە دەکەونە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، کەرکوک و سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.8.2023 ئۆفیسی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، دووبارە کاراکردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە دوای ئەو هەوڵە زۆرانە هات کە بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی درا.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای کاراکردنەوەیان ناردنی دراوی دۆلار بۆ ئەم پارێزگایانە زیاتر دەبێت، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی داواکارییە رەواکان بۆ دۆلار.