شه‌قامی كاكه‌ئه‌حمه‌دی شێخی سلێمانی
سه‌وزه و میوه هه‌رزان بووه و بازاڕ نییه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌م ئێواره‌یه 964 پیاسه‌یه‌كی ناوبازاڕی سلێمانی كرد و له شه‌قامی كاكه‌ئه‌حمه‌دی شێخ كاسبكاران میوه و سه‌وزه‌ی جوانیان داناوه، به‌ڵام گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ی شته‌كانیان هه‌رزانه به‌ڵام بازاڕ كزه و خه‌ڵك زوو ده‌ڕۆنه‌وه ماڵه‌وه.
كاسبكاران به 964یان راگه‌یاند، كه هاوین خۆشتره بۆ كاروكاسبی و زستانان كاره‌كه‌یان زه‌حمه‌ته.
یه‌كێك له سه‌وزه‌فرۆشه‌كان له به‌ر بارانه‌وه خه‌ریكی ریزكردنی سه‌وزه و ته‌ماته و خه‌یاره و ده‌ڵێت هه‌رزانه، به‌ڵام ده‌شڵێت، ته‌نیا پیاز گران بووه و له ئێرانه‌وه دێت.
مامه‌حاجییه‌كی به‌ته‌مه‌نیش خه‌ریكی كاری فرۆشتنی سه‌وزه‌یه و شوكرانه‌بژێره، به‌ڵام ده‌شڵێت، مه‌عاشه‌كه دره‌نگ ده‌درێت و خه‌ڵك پاره‌یان پێ نییه، بۆیه بازاڕی ئه‌وانیش كزه.
له‌ولاوه‌ش پیاوێكی جوامێر به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت، خه‌یار ده‌كڕم، به‌ڵام بۆ پایراخ نییه و ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت و له ترسی ماڵه‌وه نه‌بێت، یاپراخ ناخوات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا