دوزخورماتوو: منداڵێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا خنکا
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
درەنگانی ئەم ئێوارەیە منداڵێک له كاتی چوونه ناو پرۆژه ئاوی دوزخورماتوو خنكا.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 منداڵه‌كه چوونە ناو ئاوەکە بۆ مەلەکردن، به‌ڵام مه‌له‌ی نه‌زانیوه و دیار نه‌ماوه، دواتر له لایەن کەسوکارەکەیەوە بەدواداچونی بۆ كراوه و تەرمەکەی له ئاوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە كراوه.
ئاراز جەلال، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی گەورەی قەزای دوزخورماتوو، بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: منداڵه‌كه کچێکی 12ساڵانه و گەیه‌ندراوه‌تە نەخۆشخانە.
وتیشی، “منداڵه‌كه بە نیازی خۆفێنککردنەوە چووەتە ناو پڕۆژە ئاوەکە و بەهۆی ئەوەی مەلەکردنی نەزانیوە و دەستبەجێ خنکاوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی قەزاکەیە و پاش توێکاری و پشکنین، رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
ئەمە دووەم حاڵەتی خنکان بوو لە ئەمڕۆدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە دەربەندی رانیەدا خنکا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا