دهۆک ١٩ ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە مین پاک کرایەوە
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە دهۆک هەڵمەتێکی پاککردنەوەو پووچەڵ کردنەوەی مین دەستی پێکرد. لقی دهۆکی دەزگای مین دەڵێ؛ هەڵمەتێکی بەردەوامە تا کۆتایی ساڵ دەمانەوێت زۆر مین پووچەڵ بکەیەنەوە.
رێگر بێسفکی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی دهۆکی دەزگای مین بە +964ـی راگەیاند، هەڵمەتێکی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییان دەستپێ کردووە کە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
زیاتر وتی “هەڵمەتەکە لە گوندی رەشێورێی سەر بە ناحیەی زاویتە دەستی پێکردووە، ئامانجیش ئەوەیە رۆژانە ٣٠٠ مین پووچەڵ بکەینەوە، بەڵام لە یەکەم رۆژی هەڵمەتەکەدا ٢٣٨ مین پووچەڵ کراوەتەوە”.
+964 دەزانێت، ئەمساڵ لە دهۆک حەوت پارچە زەوی لە مین پاککراوەتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو پارچە زەوییانەی لە مین پاککراونەتەوە گەیشتە ٣٧٣ پارچە زەوی کە دەکاتە ١٩ ملیۆن و ٤٥٠ مەتر چوارگۆشە، ئەمەش ٤٠٪ـی خاکی چێندراوە بە مین، بەو پێیەی لە دهۆک ٧٧٧ پارچە زەوی بە مین چێندراو هەیەو ٤٠٤ پارچە زەوی هێشتا ماوە پاک بکرێتەوە.
رێگر بێسفکی، باس لەوەش دەکات کە هەزار پارچە مین لە کۆگا ماوە کە تا سەری ساڵ دەبێت هەوممی بتەقێندرێتەوە.