گرانبوونى به‌نزین نۆره‌گرتنى به‌نزینخانه حكومییه‌كانى گه‌رمكردووه
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی به‌نزین له شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان نۆرەگرتنی شۆفێرانی گەرمکردووەتەوە.
له به‌نزینخانه‌یه‌كى حكومى شارى هه‌ولێر كه نرخى لیترێك به‌نزین له جۆرى نۆڕماڵ به 750 دیناره، ئه‌مه وایكردووه به‌شێكى زۆرى شۆفێران رووی تێبكه‌ن.
رێكاره‌كانى چاودێریكردنى بهنزینخانهكانى هه‌ولێریش ماوه‌یه‌كه تووندتركراونهتهوه.
لەلایەکی دیکە، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگەیاند، له ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا توانیویانه نۆ به‌نزینخانه دابخه‌ن، كه كوالێتى به‌نزینه‌كه‌یان خراپ بووه و پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بوونه.