نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید - وێنە: 964
لە سلێمانی
منداڵەکەت بپارێزە؛ لە مانگێکدا 550 سکچوون و رشانەوە تۆمارکراوە
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین، حاڵەتەکانی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە نێو منداڵاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، ئەمە قسەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانە لە سلێمانی.
ئەوانە تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا، 550 حاڵەتی سکچوون و رشانەوەیان داتا کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.7.2026، کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان “جەمال ئەحمەد رەشید” لە سلێمانی بە نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندنی وت، دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی تیمە پزیشکییەکاندایە، گەرچی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاودێریی چڕ هەبووە، لە ماوەی نێوان سەرەتای مانگی حوزەیران بۆ تەمموز، نزیکەی 550 منداڵ بوون.
پسپۆڕەکان هۆکارەکە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی گەرما و بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر دەگەڕێننەوە، ئەوەش لەسەر گەشەکردنی ڤایرۆس و بەکتریای گەدە و ریخۆڵەی منداڵان.
تەندروستی جیهانی دەڵێ، پێستی منداڵ زۆر ناسکە و زوو دەسوتێت، پێویستە خێزانەکان منداڵ بپارێزن بە دوورکەوتنەوە لە خۆر لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 3:00ی پاش نیوەڕۆ، وە جلی درێژ و کڵاویان لەسەر بکرێ، بۆ چاویان چاویلکە دابین بکرێ.