رێنماییان بۆ نێردراوە

لە مەخموور سزای خۆڵ رشتی سەر شەقام 300 هەزار دینارە

ئەحمەد مستەفا

بەپێی نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر کە شارەوانی مەخموور بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بنبڕکردنی دیاردەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی بیناسازی لە سەر رێگا گشتییەکان و گۆڕەپانەکان، سزا دانراوە.

جۆری سەرپێچی هەرچی بێت لە فڕێدانی هەر جۆرە پاشماوەیەک (خۆراکی، ئاژەڵی، پاشماوەی بیناسازی و خۆڵ و خاشاک) لە شوێنە گشتییەکان و سەر ڕێگا سەرەکییەکان، سزادانی کەسی 300 هەزار دیناری بەدواوەیە.

بە گوێرەی نوسراوەکە سزاکان بریتین لە:
1- سزای دارایی بە بڕی (300,000) سێسەد هەزار دینار وەک دەسپێک.
2- دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل یان ئەو ئامێرەی سەرپێچییەکەی پێ ئەنجامدراوە.
3- شۆفێری سەرپێچیکار پابەند دەکرێت بە پاککردنەوەی شوێنەکە لەسەر تێچووی خۆی و هێنانەوەی وێنەی شوێنەکە دوای پاککردنەوە، وەک مەرجێک بۆ ئازادکردنی ئۆتۆمبێلەکەی.

شارەوانی مەخموور داوا دەکات، هاوڵاتیانی سنوورەکەی پابەندی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی و سیمای شارەکەیان.

وێنەیەکی نووسراوەکە

وێنەیەکی نووسراوەکە