شۆفێران ئاگاداربن

سبەی بەشێکی رێگای هەولێر – پیرمام دادەخرێت

شۆڕش قادری

هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداربن، سبەی رێگای سەرەکی هەولێر – پیرمام بۆ سەر شەقامی 150 مەتری بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە دادەخرێت و تا 24 سەعاتیش ناکرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، سبەی چوارشەممە 8.7.2026، رێگای سەرەکی هەولێر- پیرمام بۆ سەر شەقامی 150 مەتری، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە و بە مەبەستی رێکخستنەوە دادەخرێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ناکرێتەوە.

شارەوانی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی دووربن لە قەرەباڵغی و جەنجاڵی شەقامەکە.