بە بێدەنگییەکەی سەرنجی جیهانی بۆلای خۆی راکێشاوە
وەکو پەیکەر دەوەستێت و چاوی کامێراکان بۆخۆی دەبات
ژووری هەواڵ
میشێل نوکوکو هاندەرێکی کۆنگۆی دیموکراتە و 90 خولەک لەناو یاریگاکان بەپێوە وکو پەیکەرێک رادەوستێت و بووە بە هەواڵی میدیا جیهانییەکان
لە ساڵی 2013ەوە هەر کاتێک کۆنگۆ لە پاڵەوانییە نێودەوڵەتییەکان یاری هەبێت میشێل دەچێتە نێو یاریگا و وەکو پەیکەر بە جلێکی رەنگاوڕەنگەوە دەوەستیت و تەنانەت کاتی تۆمار کردنی گۆڵیش لەلایەن هەڵبژاردەکەیەوە هیچ کاردانەوەیەک پیشان نادا.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە یەکەم یاریی کۆنگۆ بەرامبەر بە پورتوگال، کە یەکسان بوون میشێل لەنێو یاریگا ئامادەیی نەبوو بەهۆی نەخۆشی ئیبۆلاوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر کۆنگۆ بۆ قۆناغەکانی داهاتوو سەرکەوێت میشێل بچێتەوە نێو یاریگاکان.
میشێل بەبێدەنگییەکەی چاوی دنیای خستووەتە سەر خۆی و دەیەوێت پەیامێک بنێرێ، یەکێکیان ئەوەیە کە مرۆڤ دەتوانێت بەبێدەنگیش پەیامی خۆی بگەیەنێت و ئەوەی دیکەشیان ئەوەیە کە دەیەوێت وەکو رێزێک بۆ پاتریس لۆمومبا کە بۆ ماوەی شەش مانگ لەدوای سەربەخۆیی کنگۆی دیموکراتەوە، سەرۆکایەتی وڵاتەکەی گرتە دەست و دواتر لە ساڵی 1961 بە رووداوێکی تەمومژاویی کوژرا