لە قەزای سێمێل
منداڵێکی بزێو دوو ئۆتۆمبێلی سووتاند
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لە قەزای سێمێل منداڵێکی بزێو، ئاگری لە دوو ئۆتۆمبێل بەردا و یەکێکیان بەتەواوەتی سووتا.
عەقید بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “نزیک کاتژمێر 07:00 ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 7.7.2026 لەسەنتەری قەزای سێمێل، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان دوای یاریکردن بەئاگر، دوو ئۆتۆمبێلی سووتاند”.
“یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە بەتەواوەتی سووتاوە و ئەوەی دیکەش، پێشی ئۆتۆمبێلەکە کە پیکابێکە، سووتاوە و زیانی زۆری پێگەیشتووە”، بێوار عەبدولعەزیز وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تیمەکانی بەرگری شارستانی زوو نەگەیشتنایە شوێنەکە، ئەو ئۆتۆمبێلەش دەبوو بە خۆڵەمێش.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری