رێگاوبانی گەرمیان:

“25٪ـی کارەکانی رێگای مەرگ لە دەربەندیخان تەواوبووە”

شۆڕش قادری

25٪ـی کارەکانی دووسایدەکەی تونێلی دەربەندیخان بۆ وارماوە تەواوبووە کە بە رێگای مەرگی ناوچەکە ناسراوە.

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەکاتی ئیشکردن لەسەر رێگاکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەردەوام دەبین لە گۆڕینی رێگای مەرگ بۆ رێگای ژیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیش و کار لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای (تونێلی دەربەندیخان -وارماوا / لۆتی 6) لەگەڵ رێگای گوندەکانی سەر رێگاكە (عازەبان ـ چنارە- حەسن گەورە ـ سیارە ـ بیرکێ-قاشتی) بەردەوامە و کارکردن لە هەموو بڕگەکانی پرۆژەکە بە تایبەت لە برگەکانی برین و پرکردنەوە و پرد و ئاوبارەکان و دیواری راگر و جۆگەی تەنیشت بەباشی دەڕواتە پێش”.

رێگاوبانی گەرمیان دەشڵێت، 25٪ـی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە تەواو بووە کە لەلایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێ دەکرێت.