سلێمانی

پەروەردەی رۆژئاوا مامۆستایانی هونەری کۆکردەوە؛ وانەکەتان لاوەکی نییە

ئەحمەد مستەفا

بۆ رۆڵی مامۆستایانی هونەر لە قوتابخانەکان، پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 7.7.2026 مامۆستایانی هونەری کۆکردەوە و پێی وتوون، وانەکەتان لەوانە لاوەکییەکان نییە.

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بە ئامادەیی لێپرسراوی هۆبەی كارگێڕی و هۆبەی چالاكی هونەری خوێندنگەكان دیدارەکەی لەگەڵ ئەنجامداون.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، لە كۆبونەوەكەدا باس لە گرنگی وانەی هونەر كراوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا ئاماژەی بەوەكردووە، مامۆستایانی هونەر رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەیە لە خوێندنگەكان و ئەنجامدانی چالاكییەكانی پەروەردە.

لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت هاوشێوەی وانەكانی تر گرنگی بە هونەر بدرێت و وەك وانەیەكی لاوەكی سەیری نەكرێت، وە وتوشیەتی، بەشداری پێكردنی قوتابیان لە چالاكی قوتابخانەکان، هانی خوێندكاران دەدات زیاتر گرنگی بە هونەر بدەن و بەهرە و تواناكانیان لەو بوارە دەربخەن.