ئاگادارییەک بۆ جوتیار و باخەوانانی ناوچەکە؛

ناونووسین بۆ هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەستپێدەکات

شۆڕش قادری

لە سبەینێوە ناونووسین بۆ هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەستپێدەکات و تا 15ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم جوتیار، خاوەن باخ، کارگەکانی بەرهەمی خۆماڵی و ئاژەڵی و پەلەوەری و رووەکی پارێزگای هەڵەبجە و دەورووبەری دەڵێت، هەڵدەستن بەناونووسینی جوتیارانی خاوەن بەرهەم بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەفتە بازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە.

ناونووسین لە سبەی چوارشەممەوە 8.7.2026ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 15ـی مانگ بەردەوام دەبێت، هەر کەسێک خوازیاری بەشداریکردنە با پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکات.

07501817885

07501025471