لە گوندێکی وەرتێ
کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ کەوتەناو ئاوی رووبار و خنکا
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە گوندێکی ناحیەی وەرتێ مێردمنداڵێک تەمەن 15 ساڵ کەوتەناو ئاوی رووبار و خنکا.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “لە گوندی سەرنەوسی سەر بە ناحیەی وەرتێ، مێردمنداڵێک کەوتووەتە ناو رووبار و خنکاوە، تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و بەرێکراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران”.
بەقسەی میراودەلی، مێردمنداڵەکە کوڕێکی تەمەن 15 ساڵە و خەڵکی سنووری کەرکوکن و بۆ گەشت روویان لەو ناوچەیە کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئەمە پێنجەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری