ئۆتۆمبێلێک خۆی پێداکێشا
لە شەقامی 40 مەتری هەولێر پاسێک وەرگەڕا
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شەوی رابردوو رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر شەقامی 40 مەتری لە شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە پاسەکە وەرگەڕا.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە ڤیدیۆی تۆمارکردووە و دەڵێت، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە لە جۆری (تۆیوتا کۆرۆلا) بووە، بە خێراییەکی زۆرەوە هاتووە و کێشاویەتی بە پاسەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پاسەکە کۆنترۆڵ لەدەستبدات و بە لایەکدا وەرگەڕێت، تیمەکانیی هاتوچۆش پێیان راگەیاندووە، تەنیا شۆفێری پاسەکە بە سووکی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەهۆی سەختی رووداوەکە، زیانێکی ماددیی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی یان گیانلەدەستدان نەبووە، شۆفێری پاسەکە بە سووکی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بە سەلامەتی لە رووداوەکە رزگاری بووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح