فەرەنسا خۆی گەیەندە چوارگۆشەی زێڕین

964+

توانا نەقی – هەولێر

ئەمشەو کاتژمێر ١٠ لە دوا یاری قۆناغی هەشتی جامی جیهانی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەوروپی، فەرەنسا و ئینگلتەرا رووبەرووی یەک بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا و لە خولەکی ١٧، فەرانسا بە گۆڵێکی چوامینی ئەو گێمەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

لە گێمی دووەمی یاریەکەدا ئینگلتەرا ئاستێکی باشتری پێشکەشکردوو لە هەوڵەکانی بۆ گۆڵکردن بەردەوام بوو، لە خولەکی ٥٣ ناوبژیوان پەنارتییەکی بۆ ئینگلتەرا هەژمار کرد و لەلایەن هاری کین جێبەجێکراو ئەنجامی یارییەکەی گۆڕی بۆ یەکسان بون.

دوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە لەلایەن ئینگلتەراوە، فەڕەنسییەکان هێرشەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی ئینگلیزەکان، ئەوەبوو لە خولەکی ٧٧ی یارییەکە یاریزان جیرۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ کەڵەشێرەکانی فەرەنسا تۆمارکرد و بەو ئەنجامەش فەرەنسا توانی خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێرێن و رووبەرووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە.

ئەگەرچی لە خولەکی ٨٣، ناوبژیوان فیئکەی پەنارتی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لێدا، بەڵام ئەمجارە هاری کین نیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و لێدانەکەی بۆ دەرەوەی گۆڵ بوو.