ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش دەگرێتەوە

بۆ یەکەمجار بەنزینی 750 دیناری لە ناحیەی باوەنوور دابەشکرا

فەرهاد حەسەن

ناحیەی پێباز (باوەنوور) بڵاویکردەوە، کە بەڕێوەبەری ناحیەکەیان سەردانی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیانی کردووە و ئەمەش وایکرد کە بتواندرێت بەنزینی 750 دیناری بۆ یەکەمجار لە ناحیەکەیان دابەشبکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەڕێوەبەری ناحیە داواکاری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی گەیاندووەتە ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی گەرمیان، کە داوایان کرد بوو  بتوانن لە بەنزینخانەکانی باوەنور بەنزینی پاڵپشتیکراو وەربگرن و رێگایەکی دوور نەبڕن بۆ بەنزینخانەکانی گردەگۆزینە .

دوای گفتوگۆکردن بڕیاریان دا ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سنوری ناحیە دەتوانن بەنزینی  پاڵپشتیکراو  وەربگرن و ئەو بارگرانیە لەسەر شانی هاوڵاتیانی سنورەکە لابەرن.