ورچێک لە بناری چیای قەندیل زیاتر لە 15 شانە هەنگی خوارد – وێنە؛ بۆ 964 نێردراوە
ئەمساڵ چەند جارێک گورزی خۆی وەشاندووە
مام ورچیش جەژنی خۆیکرد و زیاتر لە 15 هەنگی خوارد
964+
شۆڕش قادری
مام ورچیش لە بناری چیای قەندیل جەژنی خۆی کرد و زیاتر لە 15 شانە هەنگی خوارد.
یەکێک لە هەنگەوانانی بناری قەندیل بە 964ـی وت، لەم شەوانەدا ورچ چووەتە ناو شانە هەنگەکانیان و زیاتر لە 15 شانە هەنگی خواردووە، ئەگەر هەر شانەیەک 10 کیلۆ هەنگوینی پێوەبووبێ، ئەوا 150 کیلۆ هەنگوینی خواردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجار نییە ورچ دەست لە هەنگەکانیان دەوەشێنێ و هەر ئەمساڵ چەند جارێکی دیکەش گورزی خۆی وەشاندووە.